كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا ئەنجامدا و پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2025/9/11 كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ سەعد خالید ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كار و هاوڕێیانی كرد .
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.لە لای خۆیەوە هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سوپاسی هاوخەمی و پەیوەندیەكەی جەنابیانی كرد .




