بەڕێزان /هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی
ناوەندی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەڕێزان / بنەماڵەی كۆچكردو هاوڕێ م. سەعد خالید
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوڕێ سەعد خالید، ئەندام م.س حزبی زەحمەتكێشانمان پێگەیشت.
هاوڕێ سەعد بە حەق تێكۆشەرێكی كوڕی خەباتی
ڕۆژگاری ڕووبەڕوو بوونەوەی بەعس بوو، لەپاش ڕاپەڕینیش لە هەر پێگەكدا كاری كردبێت پاكێتی و دڵسۆزی و خۆنەویستی خۆی دەسەلماند.بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان
ئاراستە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و خانەوادەی هاوڕێ سەعد دەكەین و بەشداری خەمتانین.
هاوڕێتان
ئەبوكاروان




