سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ گشت لایەنی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، حزبە سیاسییەکان، پەرلەمانتارانی کوردستان و عێراق، کەسایەتیی سیاسی، ڕۆشنبیری، ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، فەرماندە سەربازییەکان، یەکێتی و ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان، پێشمەرگە دێرینەکان، هەموو ئەو هاوڕێ و بەڕێزانەی لە سلێمانی و کەرکووک و دهۆک و هەولێر بەشداریان لە پرسەی هاوڕێ سەعد خالید حەمەدەمین پێشمەرگەی دێرین و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لە ئاستی جیا جیا پەیامی سەرەخۆشیان بڵاوکردەوە و پەیامی سەرەخۆشیان بۆ ناردین، هەروەک سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی کوردستان و لە ناوخۆدا، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنیدا پەیامی هاوخەمی خۆیان بە ئێمە و بە کەسوکاری هاوڕێ سەعد گەیاند.
سوپاس بۆ هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانەی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئامادەبوون.
سوپاس بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن.
بە ناوی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بە ناوی خانەوادەی هاوڕێ سەعد خالید سوپاس بۆ هەموو لایەک.
هاوبەشیتان لە پرسە و خەمی ماڵئاوایی هاوڕێ سەعد خالید، لە خەمی ئێمەی کەم کردەوە. ئومێدەوارین لە خەم و ناخۆشی بەدوور بن.
کۆمیتەی ناوەندیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
13ی ئەیلوولی 2025




