ڕۆژی سێشەممە 2025.9.16، لە شاری هەولێر بەبۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، ڕێورەسمی رۆژی نیشتمانی کۆماری میللیی چین بەڕێوەچوو، كە لەلایەن كونسڵخانەی وڵاتی چین لە هەولێر ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەو بۆنەیەوە بەڵێن عەبدولڵا پیرۆزبایی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی بە سەر کۆنسوڵی کۆماری میللی چین گەیاند .







