هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوڕێ بێکەس قادر، جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی (١٢)هەمین کۆنگرەتان و سپاردنی ئەو ئەرکە، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و بەهیواین بەهەمان رۆحی شۆرشگێڕانەوە بۆ بەدیهێنانی دنیایەکی بێ چین و چەوسانەوە، بەردەوام بن.
کۆمەڵگا بەدەستی دەیان کێشە و گرفتی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە دەناڵێنێت، مووچەخۆران سەختترین رۆژەکانی ژیانیان بەرێدەکەن، لاوان و گەنجان لەنێو بێ ئاسۆیەکی قوڵدا دەناڵینن، کەرتە خزمەتگوزارییەکان بەتەواوی خەریکە لەدەستی کەرتی گشتی دەردەهێندرێت و دەدرێتە دەستی کۆمپانیاکان، ئازادییە فەردی و مەدەنیەکان لەژێر پرسیاردان… ، ئەرکی ئێمە هێزە چەپ و دیموکراتخوازەکانە ببینە ئومێدێک بۆ ئەو کۆمەڵگایە، ئێوەش وەکو حزبێکی خەباتگێڕی مەدەنی چاوی ئومێدن و بەهیواین بەهەموومان ئەو رووناکیە بین کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، چاویان تێبڕیوە.
جارێکیتر ئەرکی بەڕێوەبردنی حزبی زەحمەتکیشانی کوردستان لە ئێوە پیرۆز بێت .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان