لەوكاتەی یادی ریفراندۆمی گەلی كوردستان دەكەینەوە كە لەرۆژی 25/9/2017 ئەنجام درا. هاوكاتە لەگەڵ كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان كە تێیدا( 193 ) وڵات بەشدارن. بەچاوی خۆمان دەبینین دونیا لە چ دووفافیەكی سیاسی نائەخلاقیدایە.
لەم كۆبونەوە زۆربەی وڵاتانی دونیا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین نا, وەك مافێكی رەوای ئەو گەلە، كە لەدیدی ئێمەش مافێكی ڕەوایە, بەڵام كە باس دێتە سەر مافی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆی و پێكهێنانی دەوڵەت، لەدیدو روانگەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی وەك ئەوەی كورد كەعبەی روخاندووەو لە یاساو رێساكانی ئاسمانی هەڵگەڕاوەتەوە. لەدیدی وڵاتانی دەوڵەمەندو چاوچنۆك و زلهێزەكان كە بەرژەوەندی لەپێش پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و مافی گەلانە.
باسكردنی سەربەخۆیی و كوردستان و دەوڵەت، ئەوە كورد تاوانبارە، چونكە دەست بۆ پیرۆزیەكانی ئەو نەخشە دەستكردانە دەبات كە خۆیان دروستیان كردووە بەسەر كورددا سەپاندوویانە.
من دەپرسم مافی هەردوو گەلی فەلەستین و گەلی كوردستان لەچیدا جیاوازن، بۆچی بۆ ئەوان رەوایە بۆ كورد حەڕامە. ریفراندۆممان ئەنجام دا گەمارۆیان داین، ئەو مافەیان پێ رەوا نەبینین.بۆیە نەفرەت لە سیاسەتی دوفاقی و نامرۆڤانەو نائەخلاقی.
بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان