لە چوارەمین دیداری کۆڕبەندی چەپی کوردستانیی لە ئامەد دۆخی سیاسی چوار پارچەی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا
ڕۆژی یەکشەممە 19ی تشیرینی یەکەمی 2025،، لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان چوارەمین کۆڕبەندی چەپی کوردستانیی بە نوێنەرایەتی هەریەک لە حزبەکانی (پارتی سۆسیالیستی کوردستان ــ باکور، psk، پارتی کۆمەنیستی کوردستان ـــ باکور، پارتی کۆمەنیستی کوردستان ـــ ڕۆژ ئاوا، حزبی شوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ـــ ڕۆژهەڵات،) دەکات، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
شایەنی باسە لە کۆڕبەندەکەدا، باس لە دۆخی سیاسی چوار پارچەی کوردستان کرا، لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکاریەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆک و سکرتێری هەریەک لە حزبەکانی ناوکۆڕبەندی چەپ تەوەرەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەوتەوەرەی بۆی دیاری کرابوو باسی لە دۆخی سیاسی باشوری کوردستان و ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی ناوەند لەبەغدا و حکومەتی هەرێمی کۆردستان کرد کە کاریگەری نەرێنیان لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک داناوە.






