بەڕێز د. ڕێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامە
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی مام “فایەق حوسێن” باوکی بەڕێزتانمان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی لە ئێوە و لە کەسوکار و لە خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، ئومێدەوارم ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
روحی مام فایەق بە بەهەشت شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەكتان.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
3ی کانوونی یەکەمی 2025




