هاورێی بەڕێزو تێكۆشەر بەڵێن عبدالله
هاوڕێیانی تێكۆشەر ئەندامانی مەكتەبی سیاسیو كۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتكێشان
سڵاوێكی شۆڕشگێرانە!
بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی تێكۆشەر، گەرمترین سڵاو بۆ ئێوەی بەڕێزو كۆڵنەدەرو سەرجەم ئەندامانو لایەنگرانو دۆستانی حزبی زەحمەتكێشان ئاراستەدەكەم.
حزبی زەحمەتكێشان بە درێژایی تەمەنی تێكۆشانی، هەڵگری ئاڵای تێكۆشانی نیشتمانی كوردستانیو تێكۆشانی چینایەتی، لە پێناوی بەرژەوەندی ڕەنجدەرانی بیروبازو وسەرجەم زەحمەتكێشانی گەلەكەمان بووە. بە درێژایی ئەم خەباتە نەپساوە، بە ڕوونی هێزێكی دڵسۆزو هزر ڕوونی تێكۆشان لە بەرەی چەپ بووە، كە بەرەی ڕاستەقینەو خەمخۆری ئێستاو ئایندەی كوردستانو جەماوەرە زەحمەتكێشەكەیەتی.
خەڵكی تێكۆشەری نیشتمانەكەمانو ئەوانەی قوربانیان بۆ ئازادی كوردستان داوە، خەباتی پێشمەرگایەتیو بەردەوامبوونی تێكۆشەرانەی زەحمەتكێشان لە خەبات بێ وابەستەیی بە بەرژەوەندی تاكەكەسیو حزبی بەرتەسكو پاراستنی ئاراستەی هزری ئەم حزبە، بەرز دەرنخێنن.
بەرزو بەڕێزبێت یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانو نەمری بۆ شەهیدانی.
دکتۆر کاوە مەحمود




