لە رێورەسمێكی پڕشكۆدا لە یادی (40) ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و لەسەر راسپاردەی دوازدەیەمین كۆنگرە و بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی ،رۆژی 13/12/2025 رێزلێنان لە كۆمەڵێك پێشمەرگە و رێكخستن و تێكۆشەرە دێرینەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان نرا.
رێوڕەسمەكە سەرەتا بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بە گشتی و شەهیدانی حزب دەستی پێكرد .
دواتر وتاری لێژنەی ئامادەكاری رێزلێنان لە لایان هاوڕێ شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی خوێندرایەوە كە تیایدا باسی لە هەڵو مەرجی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشان كرد .
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارودۆخێكی ئێجگار سەخت و دژوار دامەزرا كە ئەو كاتە رژێمی بەعس لە ترۆپكی بەهێزدا بوو .
لەم قۆناغە سەختەدا لەسەر دەستی كۆمەڵێك كادیر و سەركردەی بە ئەزموون و خۆڕاگر و خەباتگێڕ دامەزرا ، درێژەیان بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیاندا .
دواتر لە لایان هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و هاوڕێ دكتۆر كاوە مەحمود و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان رێزلێناكە بەسەر پێشمەرگە و رێكخستنە دێرێنەكان دابەشكرا .







































