بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیان دەكەین و هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی بێت، ساڵێکی پڕ دەستکەوت و سەرکەوتن بێ بۆ گەلەکەمان، لە ساڵی نوێ دا، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی تێپەڕکردنی قۆناخی چەقبەستن و شکاندنی بەستەلەکی لێکترازانی ناوەخۆ و بە دیالۆگ چارەسەرکردنی کێشەکان و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزیی لە کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
31ی کانوونی یەکەمی 2025




