برای بەڕێز کاک ئامانج شاکەلی
پرسەنامە
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی سەرکردە و تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستان مامۆستا “شێخ محەمەد شاکەلی” باوکی بەڕێزتانمان بیست، مامۆستا هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ شۆڕش و خەبات لە ڕێی ڕزگاریی کوردستان و لە قۆناخی دوای ڕاپەڕینیش هەردەم هاندەری ئاشتەوایی و یەکڕیزیی کوردستانی بوو، کۆچی دوایی مامۆستا خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و لە کەسوکار و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، ڕوحی مامۆستا “شێخ محەمەد شاکەلی” بە بەهەشت شاد بێت.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
22-01-2026



