بەڕێز کاک ئامانج شاکەلی
پرسەنامە
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ و سەرکردە و تێکۆشەری دێرین مامۆستا “شێخ محەمەد شاکەلی” باوکی بەڕێزتانمان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و لە کەسوکار و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، مامۆستا هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خەبات و ئاشتەوایی و یەکڕیزیی کوردستانی. کۆچی دوایی مامۆستا خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، ڕوحی مامۆستا “شێخ محەمەد شاکەلی” بە بەهەشت شاد بێت.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
22-01-2026



