شاندێكی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی كوردستان لەشاری هەولێر سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد،کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: د.محمد بازیانی و د. ئەحمەد وەرتی و سەرباز خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا ئەبوبەکر بێراوەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
شاندی میوان لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دڵزار عەبدوڵا بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكان ، هاوڕێیان بەدرخان ئەحمەد، دڵشاد ڕەمەزان ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندیەكانەوە پێشوازی كران .
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە، و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كورد لە داهاتودا، پتەوكردنی پەیوەندی نیوان هەردولاو دەستەبەركردنی كەشێكی لەبار بۆ گفتوگۆی ئاشتیانە لەنێوان لایەنەسیاسیەكانی كوردستان تەوەرێكی تری گفتوگۆكەیان بوو. پاشان بەڵێن عەبدوڵا ئاماژەی بەگرنگی یەكگوتاری و یەك هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەكان كردەوە بەرامبەر هەمو پێشهاتو گۆڕانكاریەكان لەناوچەكەدا كە لە ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەبەردەم شەپۆلێكی خێرای گۆڕانكاری دایە و پێویستە لەم قۆناغەدا كورد هاوهەڵوێست و یەك گوتار بیت.





