بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی تازەی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیاوەری بێکەس قادر جێگری سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و لقی هەولێر سەردانی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد.
بەڵێن عەبدولڵا، وێڕای ئومێدی سەکەوتن بۆ ڕێبار بێرکۆتی لە ئەرکی تازەی جەختی لەوەکردەوە کە ئێستای بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە لە هەموو لایەک دەخوازێت بە تەبایی و گیانی نیشتمانی مامەڵە لەگەل یەکتری بکەین و کاری بەیەکەوی بکرێت و گۆڕینی ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەرفەت، لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و ڕاستە ڕیکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە ڕێباز بێرکۆتی سوپاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد بۆ ئەم سەردانەوە و جەختی لەسەر پەیوەندی دۆستانەی یەکێتی و زەحمەتکێشانکردەوە.






