بەڕێزان هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
پــــرســــەنـــامـــە
هەواڵی کۆچی دوایی کاک “ساڵح موسلیم” ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لە ناخەوە خەمباری کردین، کاک “ساڵح موسلیم” کەسایەتیەکی سیاسی و سەرکردەیەکی دیار بوو، ڕۆلێکی گاریگەری هەبوو لە کاروانی تێکۆشانی سیاسی گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرخۆشی لە ئێوە و لە سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و لە ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لەو کاتە هەستیارەدا کۆچی دوایی کاک “ساڵح موسلیم” خەسارەتێکی گەورەیە لە تێکۆشانی گەلەكەمان لە ڕۆژاوای کوردستان.
ئومێدەوارین ئەمە دواخەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی کاک “ساڵح موسلیم “شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
12ی ئاداری 2026




