وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی ڕابردووی سەر تاران، توانیویانە عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بکەنە ئامانج و بیکوژن
ئەم ڕاگەیاندنە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی برینداربوونی، بەڵام ئێستا لایەنی ئیسرائیلی جەخت لە “سەرکەوتنی پرۆسەکە ” دەکاتەوە
تا ئێستا لایەنی ئێرانی و میدیا فەرمییەکانی ئێران بە فەرمی کۆچی دوایی لاریجانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.




