سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان دەکات

​بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
​سڵاو و ڕێز..
​هاتنەوەی هەردوو جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە گەرمی لە بەڕێزتان پیرۆز دەکەم. هیوای تەمەندرێژی، تەندروستی باش و کامەرانیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم لەگەڵ خۆیاندا خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک بهێنن.
​لەم دوو جەژنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی تەبایی و پێکەوەیی هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان. خوای مەزن کوردستان لە ئاگری شەڕ و ئاڵۆزییەکان بپارێزێت.
​هەموو ساڵێک بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پەیوەندیدار