لە چوارچێوەی بۆردومانە بەردەوامەکانی سەر هەرێمی کوردستان، رۆژی ٢٨ی ئادار لە شاری دهۆک لە لایەن نەیارانی هەرێمی کوردستانەوە بۆردومانی ماڵی بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچرڤان بارزانی کراوە، ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو پەلامارە دوژمنکارانەیە شەرمەزار دەکەین.
لێرەدا داوا دەکەین دەبێت هەرچی زووە سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابندرێت کە ڕۆژانە دەکرێنە سەر دامەزراوە فەرمیەکان و ناوەندە مەدەنیەکانی هەرێمی کوردستان.
لەو بارەیەوە دەبێت حکومەتی عێراق بچێتە ژێرباری ئەو بەرپرسیارەتییە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨/٣/٢٠٢٦




