بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیلی گوندی زەرگەزەوی تاوانێکی نامرۆڤانەیە

لە درێژەی هێرش و پەلاماردانی ناڕەوا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو ماڵی هاوڵاتیەک لە گوندی زەرگەزەوی سەر بە شارەدێی دارەشەکران لە هەولێر کرایە ئامانجی درۆنی ئێران، کە دوو هاوڵاتی سڤیل، هاوژینی یەک، پێکەوە شەهید بوون. بە ئامانج گرتنی جێگەی نیشتەجێبوون و خەڵکی سڤیل تاوانێکی نامرۆڤانەیە و هیچ پاساوێکی نییە. لەکاتێکدا کە ئەم تاوانە بە توندی شەرمەزار دەکەین، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنرێت و چیدیکە خەڵکی سڤیل و هەرێمی کوردستان نەکرێتە ئامانجەکانی شەڕ.

سەبر و ئارامی بۆ کۆستکەوتووانی ئەم تاوانە. ڕووحی شەهیدان شاد.

مەکتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

07-04-2026

پەیوەندیدار