بەڕێز کاک نزار محەمەد سەعید ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سڵاو و ڕێز..
“بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. ئومێدەوارین لەم هەلومەرجە هەستیارەدا، ڕۆڵی خۆتان بگێڕن لە سەقامگیریی سیاسی و چەسپاندنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە عێراقدا.”
لەگەڵ ڕێزماندا..
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٣ی نیسانی ٢٠٢٦




