سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 1ی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.8.2022، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 1ی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و گوتیشی: “پارەی پێویست بەردەستە بۆ ئەوەی هەموو وەزارەتەکان لەکاتی خۆیاندا مووچە دابەش بکەن”.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: “ئەمڕۆ یان سبەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بڵاودەکرێتەوە و وەکو مانگەکانی رابردوو، وەزارەتی تەندروستی لە پێشەوەی وەزارەتەکان دەبێت و دابەشکردنی مووچەش تاوەکو 22ی ئەیلوول دەخایێنێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە بڕیار بوو هەموو 25 ی مانگێك وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بكات، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا و پرۆسەكە مانگانە دوادەكەوێت.




