بەداخەوە ئەمڕۆ لە ناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆمەڵێک چەکدار هەوڵی ڕفاندنی پارێزەر و یاساناس و کەسایەتی و چالاکوانی مەدەنی (شوان سابیر) دەدەن دوای ئەوەی هەوڵی ڕفاندنیان سەرکەوتو نابێت ئەشکەنجە و ئازاری زۆری دەدەن هەڕەشەی کوشتن و زمان بڕینی لێ دەکەن ئەمە لە کاتێکدا ناوبراو تەنها تاوانی ئەوەیە کە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرێ هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە.
ئێمە لە لقی هەولێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە ڕەفتارە نامرۆڤانە و دوور لە هەموو یاسا و ڕێسایەکی مەدەنی دەکەین،وە لەو نێوەدا هێزەکانی ئاسایش دەبێت لێکۆڵینەوەی جددی بکەن و ئەو کەسانە دەسگیربکەن کە هەڵساون بەم کارە نامرۆڤانەیە ، ئێمە هەموو لایەکمان داوای ئارامی و ئاسایش دەکەین لە شارەکەمان بە تایبەتیش چەندین نێردەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە هەولێری پایتەخت بوونیان هەیە ئەو کارانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕوویەکی ناشرین پیشانی دەرەوە بدرێت ، وە دەبێت خەڵک ئازادبێت لە دەربڕینی ڕای خۆی وە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات مافی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە.




