بەڕێز ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بە بۆنەی یادی 22ساڵەی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و هەموو ئەندام و تێکۆشەرانی حزبە خەباتگێڕەکەتان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر و یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ماف و داخوازییەكانی گەلەكەمان لە سوریایەکی دیموکراتی، کە کۆتایی بە سەردەمی دیکتاتۆری و تیرۆر و بێبەشکردنی گەلانی سوریا بهێنێت لە مافە ڕەواکانیان.
پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لە مێژووی دامەزراندنییەوە ڕۆلی پێشەنگ و پڕ لە قوربانیدانی هەبووە لە تێکۆشانی گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان،
ئێستاش هاوهەڵوێست لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژاوا بەرپرسیارێتی چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردی لە ئەستۆ دایە، ئەمەش بە پتەوكردنی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی سیاسی نێوان حزبە سیاسییە کوردستانییەکان بەدی دێت.
هەر لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی یهكێتی دیموكراتی PYD دەكەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
20ی ئەیلوولی 2025