شاندێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرە سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات
ڕۆژی سێشەممە ٢٣/٩/٢٠٢٥ شاندێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هیوا عومەر جێگری سکرتێر بابە عەلی و سوبحی مەهدی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاژە سلێمان و رێباز و ئومێد.
ئەمە و شاندی میوان لە لایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزب و بێکەس قادر جێگری سکرتێر و هەریەک لە نیشتمان کەمال و شاخەوان عەبدولڵا و هیوا سەید سەلیم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رزگار ئەحمەد بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
شاندی حزبی شیوعی کوردستان وێڕای پیرۆزبايی لە سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی ١٢ مینى حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی شیوعی و زەحمەتکێشان قسەوباسیان لەبارەیەوە کرا

