شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەشاری هەولێر سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد،کەپێک هاتبوون لە بەرێزان ( م . عبدالواحید محمد حاجی، دکتۆرنادر مستەفانانەکەلی ، مامۆستا اسماعیل حسێن ،عیسا حسێن) لەلایەن سکرتێری حزب بەڵێن عبداللە ، مامۆستا خالید مستەفا ، هێرش قەهار ، قادر محمد ابوبکر ، دلۆڤان یەحیا ، پێشوازی گەرم کران.
شاندی میوان پرسەوسەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی حزب کرد بەهۆی کۆچی دوای هەردوو هاوڕێیان کاک بەهمەن حسێ و کاک سەعد خالید،، پاشان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرا ، لەگفتوگۆو تەوەری سەردانەکە هەردوولا لەسەرکەرتی پەروەردەو مووچەو بژێوی مامۆستایان کێشە بنەڕەتیەکانی بواری پەروەردە جەختیان لەوەکردەوە ناکرێت کێشەکان زیاتر دوابکەوێت دەبێت ڕێزلەشکۆی مامۆستاو پەروەردە بگیرێت.


