بەڕێز: مەکتەبی سیاسی حزبی بێت نەهرێن دیموکراتی
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 49 ساڵەی دامەزرانی حزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە یارمەتیدەر بێ بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی نەپساوەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی.
حزبی بێت نەهرێن لە مێژووی تێکۆشانیدا، ڕۆلێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبووە لە ئاستی نیشتمانی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە و پێشخستنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتی و لێبوردەیی لە کوردستان.
لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی پێکەوەژیان و چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
1ی تشرینی دووەمی 2025




