سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی مووشەکبارانی بارەگاکانی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پۆلێک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەنێرن و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەو کردەوە دوژمنکارانە بێ پاساوە شەرمەزار دەکەین کە لە ڕێگەی بۆردوومانی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە هەوڵدەدرێ هەرێمی کوردستان پەلکێشی ئەو جەنگە بکرێت، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بێلایەنە و بەشێک نییە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا.
داوا دەکەین لە ڕێگای فشاری دبلۆماسی ئێران ناچار بکرێت واز لە بۆردومانی سەر هەرێمی کوردستان بهێنێت
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٤/٣/٢٠٢٦




