ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەدواداچونی ورد لەسەر وتەکانی پارێزەرێک پەیوەست بە دەنگۆی بونی دەڵاڵ لەدادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دەکەن و “له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌ران بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردوه”.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، “دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی جه‌واد خۆشناو له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسینێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچونه‌وه، ئێمه به‌دواداچونی ورد ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌ران بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردوه”.
24ی ئەم مانگە، جواد خۆشناو، پارێزەر لە هەولێر نامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە داگاكانی ( كەتن، بەرایی، پێداچونەوە).”
ئەوەشی خستوەتەڕو، “بە بەڵگە كێشەیان بۆ هەمو ئەو كەسانە دروستكردوە كە پارەیان پێنەداون، بۆیە سكاڵام تۆمار كردوە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر، بەڵام بەداخەوە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر ئامادە نییە بەڵگەكانم لێ وەربگرێت، كە بریتین لە 17 شاهێد و ڤیدیۆی تایبەت بەم داوەرانە و دەڵالەكانیان كە داوای پارە دەكەن”.
دواتریش عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەدواداچونم کرد بۆ وتەی ئەو پارێزەرەی کە دەڵێ ژمارەیەك دادوەر لە دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر دەڵاڵیان هەیە و پارە لە خەڵك و لە پارێزەران وەردەگرن لە داگاكانی (كەتن، بەرایی، پێداچونەوە)، بۆیە قسەم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی کرد و داوای لێکۆڵینەوەی یاسایم کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “پێیان ڕاگەیاندم کە ڕۆژی یەکشەممە (26ی ئەیلول) دەستدەکەین بە لێکۆڵینەوە لە زانیاری و بەڵگەکانی ئەو پارێزەرە، بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەم زانیاریانە ڕاستە یان نا”.