وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاردراوه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و هه‌مو جۆره پشكنینێك له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بۆ هاوڵاتیانی سه‌روی ته‌مه‌ن 60 ساڵ بكرێته خۆڕایی و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رنه‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كه واژۆی دكتۆر زامل عورێبی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، “دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ته‌ندروستی، بڕیاردرا كرێی سه‌ردانیكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی سه‌روی ته‌مه‌ن 60 ساڵ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و نۆرینگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بكرێته خۆڕایی و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رنه‌گیرێت”.
نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی پارێزگاكانی عێراق كراوه و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاره‌كه له‌رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ رونكردنه‌وه یاخود نوسراوێكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌رنه‌كردوه كه بڕیاره‌كه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان، بۆ بڕینی پسوڵه و له‌به‌رامبه‌ر پشكنین و وه‌رگرتنی ده‌رمانی ته‌ندروستی، بڕه پاره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.