داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر شارەبان ڕاگەیاند

رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ، كە كرایە سەر گوندی رەشادی سەربە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 كەس كوژران و بریندار بوون.
رێكخراوی داعش لە رێگەی ئەكاونتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی شەش كەسیان لە نزیك زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندی رەشاد لە ناوچەی میقدادیە بە دیل گرتوون، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان هەر شەشیان كوشتوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، چەكدارەكانیان بۆسەیان بۆ ئەو هێزانە ناوەتەوە كە بە فریای ئەو شەش كەسەوە چوون، دوای گەیشتنی دوو ئۆتۆمبێل كە 10 كەسی تێدا بووە، بە چەك رووبەڕوویان بوونەوە و هەموویان كوشتوون و ئۆتۆمبێلەكانیان سوتاندون.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، چەكدارەكانیان بەردەوامبوون لە بە ئامانج گرتنی ئەو كەسانەی بە مەبەستی بەهاناوەچوون دەچوونە ناوچەكە، لە ئەنجامدا 15 كەسیان كوشتووە و لانیكەم 20 كەسیان بریندار كردووە.

پەیوەندیدار