پاریس سان جێرمان سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان بە ئامادەبونی میسی و نەیمار بەرامبەر لیل سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی پلە یەکی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیلی کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا تا لیل لە خولەکی 31 لەلایەن جۆناسان دەیڤدەوە تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا میسی چووە دەرەوەی یاریگا و ئیکاردی چووە جێگاکەی دواتر لە خولەکەکانی 74 و 88 دا لەلایەن مارکینیۆس و دی ماریاوە پاریس دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بەو ئەنحامەش پاریس سان جێرمان خاڵەکانی بووە 31 خاڵ و لەپێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، لیلیش بە 15 خاڵ لە پلەی یانزەیەمدایە.

پەیوەندیدار