بۆ ڕۆژی سێیەم خۆپێشاندانی خوێندكارانی زانكۆ پەیمانگانی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیان بەردەوامە.
خۆپێشاندانی خوێندكاران لە سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و گەرمیان و دووكان دەستیپێكردووە و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان راگیراوە و خوێندكاران نەچونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن.
بەیانی ئەمڕۆش خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە نێو شاری هەولێر رۆژانە سەر جادەكان بۆ داواكردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیان، خوێندكاران چوونە پێش دەرگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هاوكات خۆپیشاندەران بەشێكی زۆری رێگە سەرەكییەكانیشیان داخستووە و هاتووچۆ لە زۆر شوێن پەكیكەوتووە.
تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكاری خوێندكارانی نەداوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی 8 ساڵَە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری لەهەرێمی كوردستان پێدانی دەرماڵە بەخوێندكاران راگیراوە .