چەند گۆڕانکارییەک دەكرێت ڕێگری لە سەر ئێشە بكات

سەرئێشە دەكرێت لە ئەنجامی چەند هۆكارێكەوە بێت، وەكو هیلاکی، فشاری زۆر، كەمخەوی، نیشانەی نەخۆشی و چەندین هۆكاری دیكە، دەكرێت بە هەندێك گۆڕانكاری لە شێوازی ژیان چارەسەری ئەو گرفتە بكرێت.
خواردن و خواردنەوەی تەندروست بخۆ، دوربكەوەرەوە لە خواردنەوەی كحول، كافایین، ئەو خواردنانەی سوێری تێدایە، كە هۆكارن بۆ سەرئێشە، لەبری ئەوە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

  • بە بارێكی تەندروست دابنیشە چونکە دانیشتن لە بارێكی هەڵەدا هۆكارە بۆئەوەی توشی سەرئێشە ببیت
    بە بارێكی تەندروست دابنیشە، دانیشتن لە بارێكی هەڵەدا هۆكارە بۆئەوەی توشی سەرئێشە ببیت، وەكو ئەوەی سەرت زۆر بچەمێنیتەوە، تەنانەت ئەگەر كارەكەت بەو شێوەیە بو، بە بارێكی تەندروست دابنیشە، زو زو پشو وەرگرە.
  • سترێس هۆكاری سەرەكی سەرئێشەیە
    خۆت لە سترێس (فشار) بەدوربگرە، سترێس هۆكاری سەرەكی سەرئێشەیە، هەوڵبدە بە یۆگا و راهێنانی هەناسەدان ئەو فشارە كەمبكەرەوە، یان كەمێك بە پێ بڕۆ.
    واز لە جگەرەكێشان بهێنە، جگەرەكێشان هیچ سودێكی تەندروستی نییە، كاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دروستدەكات و بەرگری جەستە كەمدەكاتەوە، هۆكارە بۆ دروستبونی سەرئێشە، هەربۆیە لێی دوربكەوەرەوە.
    كاتی نوستن رێكبخە، دوای ماندوێتی رۆژ ئەوەی كە پێویستە بیكەیت خەوێكی باش و تەندروستە، هەوڵبدە كاتی نوستن رێكبخە و رۆژانە 7 بۆ 9 كاتژمێر بخەوە.

پەیوەندیدار