پرسەنامەیەك لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە

بەداخەوە ئەمڕۆ هونەرو رۆشنبیری و مۆسیقای كوردی یەكێك لە مامۆستا هەرە خەمخۆرو گرنگەكانی لەدەستدا، كۆچی دوایی  مامۆستا زرار مستەفا لە شاری رواندز، دنیای هونەرو مۆسیقاو ئاوازی كوردەواری و سۆران و رواندزی غەمگین و دڵ پڕ لە خەم كرد.

بەناوی هاوڕێیانمان لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هونەرمەندانی كوردستان و خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا زرار دەكەین.

كارو بەرهەم و میراتی مامۆستا هەرگیز لە یاد ناكرێت.

رۆحی شادو جێگای بەهەشت..

مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

   7/12/2021

پەیوەندیدار