گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە حەوت هەزار حاڵەت و زۆرینەشیان لە پارێزگای سلێمانین.
بەپێی دواین ئاماری رۆژانەی کۆرۆنا کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، حەوت هەزارکەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی توشبونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، زۆرترین گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە کە بریتیە لە دوو هەزار و (996) حاڵەت، بە دوای ئەویشدا پارێزگای هەولێر دێت کە دوو هەزار و (10) حاڵەتی مردن بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، لە دهۆکیش ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە هەزار و (753) کەسن، لە پارێزگای هەڵەبجەش کەمترین حاڵەتی مردن تۆمارکراوە کە بریتیە (241) حاڵەت.