ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا سه‌ردانی كوێت ده‌كات و پاشان دێته عێراق.
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند: كه‌لویجی دی مایۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ئه‌مرۆ سه‌ردانی كوێت ده‌كات وهێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌بنكه‌ی سه‌ربازی سالم به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها بریاریشه سه‌ردانی عێراق بكات وله‌به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ود. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه ودۆخی ناوچه‌كه وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش تاوتوێ بكات وهێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
دی مایۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌نێو خاكی عێراق دا كۆده‌بێته‌وه وكه‌هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناتۆ، وهه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ عێراق، بریاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات وله‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمیش كۆببێته‌وه