ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ماددەیەکی یاساکانی گواستنەوەی یاریزانان ناچارە دەربارەی مباپێ لەگەڵ پاریس گفتوگۆبکات.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەستپێکی مانگی داهاتوەوە بەشێوەیەکی فەرمی دەتوانێت گفتوگۆکانی لەگەڵ کیلیان مباپێ دەستپێبکات چونکە لەو کاتەوە فیفا یاریزانەکانی سەربەست کردووە کە ئەو کارە ئەنجام بدەن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد یانەی شاهانە تائێستا خۆی یەکلانەکردوەتەوە کە ئاخۆ مانگی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ مباپێ بکات یاخود دوای کۆتایهاتنی دوو یاری یانەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنس لیگدا.
ڕوونیشیکردەوە لە هەموو بارودۆخەکاندا بەهۆی ماددەی 18ی یاسا بنەڕەتیەکانی گواستنەوەی یاریزانانەوە یانە ئیسپانیەکە ناچارە لەبارەی مباپێوە یانە پاریسیەکە ئاگادار بکاتەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنجام بدات.
دەقی ئەو ماددەیەش دەڵێت ئە یانەیەی کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هەر یاریزانێکی پیشەگەر ئەنجامبدات پێویستە پێش گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریزانەکە یانکەی ئاگادار بکاتەوە.