سوپای ئیسرائیل خۆکوشتنی ١١ سەربای لە ساڵی ٢٠٢١دا راگەیاند
سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١١ سەربازیی سوپاکەی خۆیان کوشتووە.
رۆژنامەی یسرائیل هەییوم، ئەو داتایانەی بڵاکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی هێزی کار لە سوپای ئیسرائیل بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەریکردووە.
بەپێی داتاکان، لە ساڵی ٢٠٢١، ٣١ سەربازی ئیسرائیلی بەهۆکاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش چالاکی کرداریی و رووداوەکان و خۆکوشتن و نەخۆشی.
هەر بەپێی هەمان داتا، ١٠ سەرباز لە رووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە، ١٦ سەرباز لە دەروەی بنکەکانی سوپادا کوژراون، شەش سەرباز بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازیش لە رووداوەکانی دیکەدا گیانیان لەدەستداوە کە هۆکارەکانی روون نەکراوەتەوە.
ئەوەش هاتووە کە سەربازێکی ئیسرائیلی کە لەلایەن هاوکارێکییەوە بەهەڵە تەقەی لێکراوە کوژراوە، هەروەها لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە سەربازێکی ئیسرائیلی بە مووشەکی دژەتانک کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
بەپێی داتاکان، لە ساڵی ٢٠٢١دا زۆرترین ژمارەی کوژراوان لەنێو سوپای ئیسرائیلدا بەهۆی خۆکوشتنەوە بووە کە لەو ساڵەدا ١١ سەرباز کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە سیانیان ئەندامی رەوەندی ئەسیوپی بوون (ژمارەیان لە ئیسرائیل تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ١٨٤ هەزار بووە).
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٨ سەربازی ئیسرائیلی بەهۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستدابوو کە نۆ سەربازییان خۆیان کوشتبوو.
bestun latef