لە ئۆپراسیۆنێکدا 9 چەكداری داعش كوژران

شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینیدا بۆ کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش لە پارێزگای دیالە توانیویانە نۆ چەکداری ئەو رێخراوە بکوژن.

شانەی ئەمنی عێراق راشیگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا پۆلیسی فیدراڵی و سوپا و ژمارەیەک فڕۆکەی ئێف ١٦ی سوپای عێراق بەشداریان تێداکرد و توانیان چەند حەشارگەیەکی داعش وێران بکەن.

باسی لەوەشکرد، ئەو نۆ چەکدارەی داعش کە کوژراون بەرپرسیاربوون لە کوشتنی ١١ ئەفسەر و سەربازی عێراقی لە قەزای عوزێم لە سنوری پارێزگای دیالە لە دوو هەفتەی رابردوودا.

لە ماوەی رابردوودا، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە ١٠ سەربازی سوپای عێراق و ئەفسەرێک کوژران.

هەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییهاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە

پەیوەندیدار