شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی توركیا بۆسه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و شنگال ده‌كه‌ن و هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەكەوە بێت رەتدەکاتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێوارەی سێشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئاسمانی عێراقیان لە باکوری عێراق بەزاندوە، بە دیاریکراوی لە شنگال و مەخمور و ئەم دو ناوچەیەیان بۆردومانکردوە، ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە سەرکۆنە دەکەین، هێزە ئەمنییەکان هەر پێشلکارییەک لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت رەتدەکاتەوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “داوا له تورکیا دەکەین رێز لە دراوسێیەتی بگرێت بەپێی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، ئەم پێشلکارییانە رابگرێت، وەک رێزگرتن و پابەندبونێک بە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات، داوا دەکەین دوبارە نەبێتەوە”.
شه‌وی رابردو تا كاتژمێری 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌كانی توركیا بە بەدەوامیی و لە ماوەی ئەو پێنج كاتژمێرە بۆردومانێكی سەختی كامپی مەخمور و شارۆچكەی شەنگال و شاری دێركی ڕۆژئاڤای كوردستانی كرد.