گەنجێکی عێراقی لەڕێگه‌ی کارێکی هونەرییەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

گەنجێکی عێراقی بەناوی سەعید هوەیدی کەتەمەنی 27 ساڵە، لەڕێگای دروستکردنی گەورەترین تابلۆی هونەریی کە تەنها دەزوو بزماری تێدا بەکارهێناوە، توانیویەتی ناوی بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیییەکان.

ئەنسکلۆپیدیای گینس لەپێگەی فەرمی خۆیدا ئاشکرایکردوە، بۆ هەڵبژاردنی وێنەکەی هوەیدی چەندین پێوەری قورسی بەکارهێناوە، لەدیارترینیان بەکارهێنانی یەک دەزوی نەپساو بۆ دروستکردنی تابلۆکە، کە چێوەکەی 6.3 مەتر چوارگۆشەیە.

هوەیدی بۆ کێشانی تابلۆکە، 500 بزمارو 6637 مەتر دەزوی بەکارهێناوە، واتە درێژیی دەزوه‌کە لەبەرزی چیای بەناوبانگی کلیمنگارۆ لەئەفریقیا زیاترە، تابلۆکەش بەڕوخساری لەجینە سەڵاحی توشبوو بەنەخۆشیی بەڵەکی پێست، ڕازێنراوەتەوە.

سەرەتای ئەوکارە هونەریەی هوەیدی بۆ کاتی سەردانیکردنی بۆ وڵاتی لوبنان بەمەبەستی بەشداریکردن لەوۆرکشۆپێک سەبارەت بەپەرەپێدانی مرۆیی دەگەڕێتەوە، کە تێیدا کارێکی هونەری فیلۆگرافی کە بریتیبوە لەدروشمی دامەزراوەکە سەرنجی ڕاکێشاوەو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق هەوڵیداوە لەڕێگای بەکارهێنانی بزمارەوە چەند ناوێک بنوسێت‌و دروشمی کۆمپانیا جیهانیی‌و ناوخۆییەکان بەهەمان ڕێگا بنەخشێنێتەوە

پەیوەندیدار