داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

سەرپەرشتیاری تیمی كۆڕۆنا لەپارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت، ئەو هاوڵاتیانەی دوو ژەمی ڤاكسینیان كردووە، پێویستە سێیەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن تاوەكو پارێزراوبن لە كۆڕۆنا.
د. هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی كۆڕۆنا لەپارێزگای سلێمانی، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و جۆرەكانی ئەو هاوڵاتیانەی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردوە، پێویستە ژەمی سێهەمیش وەربگرن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌، داوا لەهاووڵاتیان دەكەن پابەندبن بە وەرگرتنی دۆزی سێیەم و تاوەكو دەتوانن رێكارەكانی خۆپارێزی توند بكەنەوە.

پەیوەندیدار