رەوتی سەدر: بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکەین

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر رایدەگەیێنێت، بە فەرمانی رێبەری رەوتی سەدر دانوستاندنەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان رادەگرن و دەڵێت، “بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین.”

حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر رۆژی شەممە 05-02-2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داوا و فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان رادەگرن، هەروەها دەشڵێت، “بەشداری لە دانیشتنی رۆژی 7ـی مانگ ناکەین پەرلەمانتارانمان ئامادەی دانیشتنەکە نابن.”

پەیوەندیدار