مۆناکۆ لە لیۆنی بردەوە و چوە پلەی چوارەم

لە خولی فەرەنسا مۆناکۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە لیۆنی بردەوە و چوە پلەی چوارەم.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 23ی خولی فەرەنسا، یانەی مۆناکۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆلمپیک لیۆنی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی مۆناکۆ ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دوو گۆڵیان لەلایەن جیان لۆکاس و وسام بن یەدرەوە تۆمارکرد، لە تایمی دووەمدا یاریزانانی لیۆن هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوون و یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، مۆناکۆ خاڵەکانی گەیاندە 36 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی، لیۆنیش بە 34 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.

پەیوەندیدار