بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی، زینەدین زیدانی ڕاهێنەری فەرەنسی بە مەرجی گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمان وەربگرێت.
رۆژنامەی دەیلی میرۆر ئاشكرایكردوە، كە زیدان وەک یەکەم داواکاری خۆی بەر لە وەرگرتنی ئەركی پاریس گرێبەستی یاریزانێکی دیاریکراو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیە، بە سودوەرگرتن لە دۆخی خراپی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردوە هەرچەندە زیزو دەزانێت کریستیانۆ 37هەمین ساڵی تەواو کردوە، بەڵام هێشتا بە توخمێکی گرنگی دەزانێت، هەروەها پەیوەندی پتەویان لە ناو یاریگاکان و دەرەوەی یاریگاکاندا هەیە.
پی ئێس جی پێشتر هەوڵیدا گوایتنەوەی کریستیانۆی داوە، بەڵام سەرکەوتو نەبو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ پاریس، بەڵام بەپێی هەواڵی چاپەمەنیەكانی ئینگلیز، پێدەچێت رۆناڵدۆ قەناعەتی بەم کات و ئەزمونەوە هەبێت و بیەوێت لە تەنیشت لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و نەیماری بەرازیلیدا یاریی بكات.
میدیاکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ کە بەهێزترین بژاردەیە لەلایەن ئەلێکس فێرگسۆنەوە پشتیوانی دەکرێت بۆ ڕابەرایەتیکردنی مانچستەر یونایتد لە كۆتایی ئەم وەرزەدا.