توێژینەوەیەك : کورتەباڵاکان زیاتر توشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئێسکپرێس”ی بەریتانی، ئەنجامی یەکێک لەلێکۆڵینەوەکان ئەوەی ئاشکراکردووە، درێژیی باڵا پێدەچێت کاریگەریی لەسەر درێژیی تەمەن‌و ئەو نەخۆشیانەش هەبێت کە مرۆڤ تووشیان دەبێت، هەروەک لێکۆڵینەوەیەکیش کە ساڵی 2010 لەلایەن توێژەرانی زانکۆی تامبیریی لەفینلەنداوە ئەنجامدراوە، ئەوەیدەرخستووە، کەسانی باڵا کورت زیاتر مەترسیی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و لولەکانی خوێنیان هەیە.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مەبەست لەکەسانی باڵا کورت ئەوەیە کە باڵایان لە165 سانتیمەتر کەمترە، لەکاتێکدا ئافرەتی باڵاکورت بە 152 سانتیمەتر هەژمارکراون، لەبەرامبەردا پیاوان بەباڵابەرز هەژمارکراون کە ئەگەرهات‌و باڵاکەیان گەیشتە 176.5 سانتیمەتر، هەروەک ئەو ئافرەتانەی باڵایان گەیشتە 165 سانتیمەتر وەک ئافرەتی باڵابەرز حیساب کراون.

دوای شیکردنەوەی داتاکانی 52 لیکۆڵینەوەی پێشووتر، توێژەرەکان گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە کەسانی باڵاکورت جارو نیوێک زیاتر زیاتر لەکەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، جگەلەوەی باڵاکورتەکان بەڕێژەی لەسەدا 37 زیاتر لەکەسانی باڵابەرز لەبەر هۆکارە جیاوازەکان مەترسی مردنیان لەسەرە، هەرچی ئافرەتانی باڵاکورتە بەڕێژەی لەسەدا 55 زیاتر مەترسیی مردنیان لەسەرە بەراورد بە ئافرەتانی باڵابەرز، جا لەبەر هەر هۆکارێک بێت.

ئەوەی پەیوەستە بەنەخۆشیی پەککەوتنی دڵەوە، ئەوە کەسانی باڵاکورت بەڕێژەی لەسەدا 52 زیاتر مەترسیی تووشبوون بەنۆرە دڵێیان هەیە، ئاماژە بەوەشکراوە، زاناکان نەینتوانیوە هۆکاری ئەو زیادە مەترسییە لەسەر کەسانی باڵا کورت دەستنیشانبکەن.

بەڵام بەشێک لەتوێژەران بۆچوونیان وایە کە کەسانی باڵا کورت خوێنبەرەکانیان تەسکترە، جگەلەوەی بەرزی باڵا بەتەنها هۆکاری زیادبوون یان کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون نییە بەنەخۆشییەکانی دڵ، بەڵکو کەسی باڵاکورت ئەگەر پەیڕەویی لەسیستەمێکی خۆراکیی تەندروستبکات‌و وەرزش ئەنجامبدات، لەکەسی باڵابەرزی ناچالاک زیاتر مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵی لەسەر نییە.

پەیوەندیدار