كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بێستون لەتیف : ئێستانیوز

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پله‌، هەڵەبجە 18 پلە، دهۆک 19 پله‌ و کەرکوک 22 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 22 پلە دەبێت، لە سلێمانی 21 پلە،هەڵەبجە 20 پلە، دهۆک 21 پله‌ و کەرکوکیش 24 پله‌ دەبێت.

پەیوەندیدار