لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیڤەرتۆنی بردەوە.
لە کۆتا یاری هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.
تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی تۆتنهام کۆتاییهات، گۆڵەکانیش مایکل کەین بە هەڵە لە خۆیان و مین سۆن و هاری کەین تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا سێرجیۆ ریگیلۆن و هاری کەین دوو گۆڵی تریان بۆ تۆتنهام کرد و یاریەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر کە ئیڤەرتۆن بردەوە.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، ئیڤەرتۆنیش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 17 دەبینرێت.