كاسبكارانی كەركوك گردبوونەوە

بەشێک لە کاسبکارانی کەرکوک دژی سەپاندنی باج “بەشێوەیەكی نایاسایی” گردبوونەوە و رایدەگەیەنن، کۆمپانیایەک بەناوی وەرگرتنی باج بەبێ هۆکار پارە لە خەڵک وەردەگرێت لەکاتێکدا ژیانی دەیان خێزان لەسەر ئەو بازاڕەیە.

کاسبکارانی کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە لە دوكانەكانی خان خورمای ناوەندی شارەکە گردبوونەوە و رایانگەیاند، “بەدەست كەسێكەوە دەناڵێنین كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە باج بەسەر هەموو شوێنەكانی فرۆشتنی میوە و سەوزەدا دەسەپێنێت، بۆیە بانگەوازیان لە لێپرسراوانی كەركوك، لە نێویاندا پارێزگار و شارەوانی و فەرماندەی پۆلیس تا دەستتێوەردان بكەن و هۆكارەكانی سەپاندنی باج ئاشكرابكرێت.

ئاماژە بەوەش دەکەن، “هەموو ئەو كەسانەی لە بازاڕەكەدا كاردەكەن بڕیاریانداوە كارەكانیان رابگرن تا كاتێكی نادیار، چونكە چەندین جار كرێكارەكانیش لەلایەن كەسانی سەر بە خاوەنی گرێبەستەوە روبەڕوی هێرش بونەتەوە.

بە ئاڕاستەی بازاڕی گەورەی شاری كەركوك، لەسەر پردی پەڕینەوە و سەرەتای بازاڕەكەدا، بە دەستە راست و باكوریدا عەرەبانەی فرۆشتنی سەوزە و میوە دانراون، كە زۆربەی كات بە نرخێكی گونجاو بەلای خەڵكەوە بەرهەمەكانیان دەفرۆشن و رۆژانە هەزاران كەس تەنانەت لە پارێزگاكانی دراوسێی كەركوكەوە روو لەو بازاڕە دەكەن، دوای رێگایەكی 750 مەتری دەگەیتە شەقامی سەڵاحەدین بە ئاڕاستەی خان خورما.

پەیوەندیدار